هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌: حكوومه‌تی عێراق هۆشداری به‌یه‌كێتی ده‌دات له‌ ئازاد كردنی چه‌كدارانی داعش

دوای رزگار كردنی داعش لە سلێمانی حكومەتی عێراق ئاگادار كراوەتەوە كە ئەو هەنگاوە بە هەماهەنگی نێوان یەكێتی و سوپای قودسی ئێران ئەنجام دراوە، لەو بارەیەوە حكومەتی عێراق نیگەرانی خۆی بە یەكێتی گەیاندووە، راگەیاندووە كە لەسەر خەت دەبن بۆ زانینی چۆنیەتی روودانی ئەو رووداوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداوە، ئاشكرای كردووە، ئەوەی كراوە لە سلێمانی لەبارەی رزگار كردنی داعشەكان، بەفەرمانی لاهور جەنگی و بەچاودێری سوپای قودس بووە، بۆیە دەبێت یەكێتی روونكردنەوە لەبارەی ئەو هەنگاو بدات.

ئەو داعشانەی رزگار كراوەن، بەدەیان پێشمەرگەی یەكەی حەفتا و خەڵكی سڤیلی كەركووك و پێشمەرگەی محوەری كەركووكیان شەهید كردووە، بێ هیچ گەرانەوەیەك بۆ حكومەت  هەرێمی كوردستان رزگار كراون.