هەواڵ

وه‌زاره‌تی ناوخۆ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی راده‌ستكردنی 176 تیرۆرست له‌ سلێمانیه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌راده‌ستكردنی 176 تۆمه‌تباری تیرۆرست له‌سلێمانیه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك، لێره‌وه‌ به‌هاوڵاتیانی هه‌رێم و رایگشتی راده‌گه‌یه‌نین، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی گرتن و راده‌ستكردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ئاگاداری بابه‌ته‌كه‌ نه‌بوه‌.