هەواڵ

راگەیەندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

 

 

 

راگەیەندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمه‌زانه‌وە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووه‌كانی جه‌ژن رادەگەینێت کە له‌ رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌وه‌ ٢٤-٥-٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨-٥-٢٠٢٠ به‌رده‌وام‌ ده‌بێت.

هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌ هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز بێت و هیوادارین له‌ رۆژانی جه‌ژندا، له‌ پێناو ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین.

د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٥/٢١