هەواڵ

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوایی روونكردنەوە لەلاهور جەنگی دەكات لەمەر رزگار كردنی داعش

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ڕه‌وش پۆست ـی راگەیاندووە، ئەمرۆ ژەنەرەڵ ئێریك هێل فەرماندەی یەكە تایبەتەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا  لەمەر رزگار كردنی 176 داعش لەلایان یەكێتیەوە، داوای وردەكاری و روونكردنەوەی لە لاهور جەنگی كردووە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ڕه‌وش پۆست راگەیاند ئەمرۆ ژەنەراڵ ئێریك هێل سەردانی لاهور جەنگی كردووە، پەیامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەمەر رزگاری كردنی دیلە داعشەكانی گەیاندووە بە یەكێتی و لاهور جەنگی و داوایان كردووە وەردەكاری ئەو رووداوە روون بكەنەوە”.

ژەنەراڵ ئێریك هێل هەروەها بە لاهور جەنگی گوتووە ئێمە ئیدانەی ئەو كارە دەكەین و بەهەموو شێوەیەك دژی ئەوەین كە بەم شێوەیە بێ گەرانەوە زیندانەكان رزگار بكرێت بۆیە داوای روونكردەوە لە لاهور جەنگی كردووە، لەمەر رزگاری كردنی داعشە دیلەكان”.

دوایی ئەوەی دیلە داعشەكان لەلایان یەكێتی و لاهور جەنگی بە رێكەوتنێكی ژێر بەژێر رزگار كران، بەپەلە ژنەراڵ ئێریك هێل سەردانی لاهور جەنگی كردووە داوای روونكردنەوەی لە لاهور جەنگی كردووە”.