هەواڵ

مسته‌فا کازمی شەڕی رووبەڕوو بوونەوەی داعش و قەیرانی دارایمان لە پێشە

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئامانجه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان راگه‌یاندو ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ روبه‌روی مه‌ترسیداری داعش ده‌بنه‌وه‌.

له‌میانی سه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان شاره‌كان، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئامانجه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ رووبه‌روی ته‌حه‌دای مه‌ترسیدارییه‌كانی داعش ده‌بنه‌وه‌.

ئاشكراشیكرد، یه‌كه‌م ئامانجی حكومه‌ت دۆزرینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو ده‌بێت بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابورییه‌ی كه‌ مێژوی عیراق به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، راشیگه‌یاندووه‌ ئێستا كاتی قسه‌كردن نیه‌، به‌ڵكو كاتی كرداره‌ و ئه‌م حكومه‌ته‌ش به‌رهه‌می كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، رووبه‌روبونه‌وه‌ی دۆخی ئاسایشی ئێستای عیراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان ئامانجێكی دیكه‌ی حكومه‌ته‌.