هەواڵ

عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه‌ به‌ ته‌قه‌ی خۆشی پێشوازی له‌ تیرۆریسته‌ ئازادكراوه‌كانی گرتووخانه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ن

عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه‌ ئاهه‌نگی ته‌قه‌ی خۆشی و خۆشحاڵی به‌ ئازادكردنی تیرۆریسته‌ گیراوه‌كانی گرتووخانه‌كانی سلێمانی ده‌رده‌بڕن، كه‌ له‌لایه‌ن گرووپێكی ناو یه‌كێتی ئازادكران و ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووك كرانه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه‌، عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه‌ ده‌ستیان به‌ ئاهه‌نگ و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و ته‌قه‌ی خۆشی كردووه‌، به‌رانبه‌ر به‌ ئازادكردنی تیرۆریستییه‌كانی داعش، كه‌ له‌ گرتووخانه‌كانی سلێمانی گیرابوون و ئازادكران و گرووپێكی یه‌كێتی به‌ ڕێوڕه‌سمی شایسته‌ و گرتنی پاس بۆیان ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووكیان كردنه‌وه

ئازادكردنی ئه‌و تیرۆریسته‌ گیراوانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له‌ گوندی گورگه‌چاڵ هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی باكور و دوو پاسه‌وانی كۆمپانیاكه‌یان كوشت و یه‌كێكی تریشیان بریندار كرد.

خه‌ڵكی ناڕه‌زایی زۆر ده‌رده‌بڕن له‌ به‌رانبه‌ر ئازادكردنی تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن گرووپێكی ناو یه‌كێتییه‌وه‌ و دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانیان ده‌خسته‌ قه‌فه‌سه‌وه‌ و شه‌هیدیان ده‌كرد، تووڕه‌یی زۆر ده‌رده‌بڕن به‌رانبه‌ر به‌و كاره‌، هاوكات مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئازادكردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌، جموجۆڵی داعش له‌ كه‌ركووك زیاتر ببێ و كرده‌ی تیرۆریستی زۆرتر ئه‌نجام بده‌ن.

blob:https://www.facebook.com/009f92e5-0915-46c3-8f6d-58875b8ba408