هەواڵى ناوخۆ

بزانه‌ چۆن لاهور جه‌نگی سه‌رپێچی یاسایی كردووه‌ له‌ خیانه‌تی له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

به‌بڕیاری هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی 170 چه‌كداری تیرۆرست له‌ زیندانه‌كانی كوردستانه‌وه‌ ڕاده‌ستی هۆزه‌ عه‌ره‌ب و پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك كرایه‌وه‌، یاسا ناسان ده‌ڵێن، ڕاده‌ستكردنی چه‌كداران به‌ هۆز و پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت نایاساییه‌ و وه‌ حزب هیچكات ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ له‌ بری دادگاكان بڕیاری ئازادكردن بۆ كه‌سانێك ده‌ربكات تاوان بارن به‌ ڕه‌شه‌گوژی.

پارێزه‌ر كاوه‌ قه‌ره‌داغی ، ڕاگه‌یاند، مامه‌ڵه‌ كردن به‌ گیراو له‌لایه‌ن كه‌سانی حزبییه‌وه‌ ته‌واو كارێكی نایاساییه‌ و ئه‌و 170 گیراوه‌ی بڵاو بوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكانی یه‌كێتی و ڕاده‌ستی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان كراونه‌ته‌وه‌ به‌ نێوه‌ت گیری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك، ته‌واوی كاره‌كه‌یان نایاساییه‌، هه‌رگیز به‌رپرسی حزبی بۆی نیه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ندراوان بكات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و چه‌كداره‌ تیرۆرستیانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن ده‌بێت له‌ ژێر ڕكێفی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشدابن نه‌وه‌ك كه‌سانی حزبی و وه‌ ته‌نها داگا بۆی هه‌یه‌ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌وكه‌سانه‌ بدات پاش دادگای كردنیان بڕیاردان له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌یان، وه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بۆ ئازادكردنی 170 چه‌كدار له‌ ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ فه‌رمی و یاساییه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ،مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزدا ئه‌ویش بۆخۆی سه‌رپێچی ده‌قه‌كانی یاسایه‌.

 ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش ته‌نها بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی ڕێكه‌وتنیان هه‌بێت له‌كاتێكدا گیراوه‌كان عێراقیبن، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌رێمێكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كردوویانه‌ ته‌نها پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تایبه‌تی حزبییه‌، كاوه‌ قه‌ره‌داخی وای گوت.

له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 تاقمێكی ناو یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتی لاهوور جه‌نگی چه‌ندین جاره‌ تاكلایانه‌ و له‌ده‌ه‌وه‌ی دادگاكانی كوردستان ،گیراوانی شه‌ری تیرۆرستانی داعش ڕاده‌ستی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان ده‌كرێته‌وه‌ به‌ نێوه‌ت گیری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك، ته‌نها بۆ مه‌رامی شه‌خسی حزبی خۆیان.

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости