هەواڵ

دكتۆر فایه‌ق گوڵپى: پارتی لە هەموویان باشترە

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

گروپێكی ناویه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی لاهوور جه‌نگی ده‌یانه‌وێت به‌ناوی لامه‌ركه‌زی سلێمانی جارێكی تر دوو ئیداره‌ی دروست بكه‌نه‌وه‌ و سلێمانی هاوشێوه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر سینێكی زێڕ ڕاده‌ستی به‌غدای بكه‌ن.

فایه‌ق گوڵپی، سیاسه‌ت مه‌دار،ده‌ڵێ،دابه‌شكردنی هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌وڵی دابڕینی سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ عێراق كێشه‌ی ده‌ستووریی بۆ دروست ده‌بێت، چونكه‌ هه‌رێم به‌پێی ماده‌ی ١١٦ و ١١٧ی دەستووری عێراق ڕێك خراوه‌، به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور سلێمانی بەشێکی هه‌رێمی کوردستانە، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هه‌رێمێكی فیدراڵییش دروست بكات له‌گه‌ڵ عێراقدا، ئه‌و كاته‌ ده‌بێت گۆڕانكاری له‌ ده‌ستووردا بكرێت، مادده‌ی فیدراڵیی هه‌رێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە، ئه‌وه‌ش سه‌رئێشه‌ی زۆری به‌دوادا دێت و ئه‌گه‌ری سەرگرتنیشی لاوازه.‌

فایه‌ق گوڵپی ده‌ڵێ،: یه‌كێتی خۆی به ‌ده‌سه‌ڵاتداری سلێمانی ده‌زانێت، بۆیه‌ داوای لامه‌ركه‌زیه‌تی بۆ ده‌كات، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ته‌نیا بۆ سلێمانی نه‌بێت، با بۆ هه‌ولێر و دهۆكیش بێت، با له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باسی لێوه‌بكرێت، پرۆژه‌كه‌ ببرێته‌ په‌رله‌مان و ببێت به‌ پرۆژه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌، یان با یه‌كێتی پرۆژه‌كه‌ هه‌ڵبگرێت بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، بیكات به‌ پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی، ئه‌و كاته‌ بۆ هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان ده‌بێت و ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پرۆژه‌كه‌ ئامانجی سیاسیی نییه‌ و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌.

новости Battlefiel4
портал недвижимости