هەواڵ

ماموستایه‌كی زانكۆ: مه‌سرور بارزانی له‌ ڕێگه‌ی فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی وڵات له‌قه‌یران ڕزگارده‌كات

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی فراوانكردنی‌ سه‌رچاوه‌كانی دارایی  ده‌ست پێ كردووه‌، ماموستایانی زانكۆ و ئابووریناسان به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ فراوانكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی.

هاشم عومه‌ر، ماموستایی زانكۆ ئابووری ناس، ڕاگه‌یاند، پشتبه‌ستن به‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی گرفتی گه‌وره‌ بۆ هه‌رێم دروستكردووه‌، دوو چاره‌سه‌ری ئانی و دوورمه‌وداهه‌یه‌ بۆ ئابووری وڵات و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی ئابووری ،ئه‌وه‌ی ئێسته‌ پێویسته‌ بیكه‌ین، یه‌كه‌م ڕۆژه‌ كشتووكاڵیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له‌ ڕووی چۆنییه‌تی و چه‌ندییه‌تی وه‌ به‌بازاڕكردنی نێوده‌وڵه‌تی،ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئێمه‌ته‌نها بازاڕی ناوخۆییه‌ وزیان له‌جووتیاران ده‌دات، ناشتوانێت سه‌رچاوه‌یه‌كبێت بۆ زیادكردنی داهاتی ناوخۆ.

 هه‌روه‌ها گوتیی، چۆن ئێران له‌ڕوی به‌رهه‌می كشتووكاڵی كوردستانی كردووه‌ به‌سه‌رچاوه‌ی خۆی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ هه‌نارده‌ده‌كات ده‌بێت كوردستانیش له‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتووكاڵی بۆ بازاڕی چه‌ند وڵاتێك هه‌نارده‌بكات، شاخه‌كان بكرێته‌ فستق كه‌به‌رهه‌می باشی ده‌بێت،بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی تاك به‌رزبێته‌وه‌ ده‌بێت پڕۆژه‌ی بچووك و گه‌وره‌مان هه‌به‌ له‌ سكته‌ره‌جیاجیاكان، ئه‌وكاتیش كاریگه‌ری ده‌بێت بۆسه‌ر بوودجه‌ی وڵات.

سه‌رچاوه‌ پیشه‌سازییه‌كان جگه‌ له‌ نه‌وت و غاز به‌رهه‌مه‌ كانزاییه‌كان گرنگه‌ كاری له‌سه‌ربكرێت، به‌رهه‌مه‌كانی سه‌رچاوه‌ئاوییه‌كان و كاركردن له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ ته‌خته‌ و بلۆك و چیمه‌نتۆ و ئاسن له‌ كوردستان به‌رهه‌مێكی باشی هه‌یه‌ و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ خامه‌ی له‌ لأتتی ئێمه‌هه‌یه‌ بۆ ئاسن له‌ وڵاتانی تر‌نییه‌ وه‌ وه‌رگرتنی باج له‌ته‌واوی كۆمپانیاكان، له‌پاڵ ئه‌م سكته‌رانه‌كاركردن، چاكسازی گشتگیربكرێت زۆر گرنگه‌، هه‌نگاوی ده‌وێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه‌.