هەواڵ

به‌په‌له‌ .. دوو كەسی دیكە لە ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی نوێی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، دوو كەسی دیكە لە ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوونە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێك تەمەن 38 ساڵ دانیشتووی گوندی (ابو جردة)ی سەر بە ناحیەی گوێڕ کە نیشانەکانی نەخۆشی ھەبووە، تووشبووی دووەم پیاوێکی تەمەن 29 ساڵ دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەیە.

وەزارەتی تەندروستی

26  ئایار 2020