هەواڵى ناوخۆ

وەزیری تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ڕوونکردنەوە دەدات

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ئاماژە بەوە دەکات پێشنیازیان نەکردووە قەدەغەی هاتوچۆ درێژ بکرێتەوە.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە هیچ پێشنیازێکمان نەکردووە تاکوو قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان درێژ بکرێتەوە".

زیاتر گوتیشی: "خۆم هیچ لێدوانێکم  نەداوە و باسی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ بکەم، تەنها لەگەڵ ئەوەین خۆپارێزی بکرێت و بەریەککەوتن کەم بێت و ماسک و دەستکێش بەکار بهێندرێت".

وەزیری تەندروستی جەختی کردەوە: "نیگەرانن لەوەی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە".