هەواڵى ناوخۆ

وەبەرھێنەرانی سلێمانی چەند پارەیان دایە حکومەت بۆ دابەشکردنی مووچە،ھێڤیدار ئەحمەد ئاشکرای دەکا؟

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

هێڤیدار ئه‌حمه‌د: هه‌ركاتێك پاره‌ هه‌بێت، هه‌موو كه‌س شه‌ریكه‌ له‌ حكومه‌ت و ده‌ڵێن ده‌بێت له‌ حكومه‌ت به‌شداربین، كه‌ پاره‌ش نه‌ما هه‌موو لێى ده‌كشێنه‌وه‌

هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى پارتى ده‌ڵێت:”هه‌ركاتێك پاره‌ هه‌بێت، هه‌موو كه‌س شه‌ریكه‌ له‌ حكومه‌ت و ده‌ڵێن ده‌بێت له‌ حكومه‌ت به‌شداربین، كه‌ پاره‌ش نه‌ما هه‌موو لێى ده‌كشێنه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌س له‌ حكومه‌ت نه‌بێت پارتى نه‌بێت، پێشتر و ئێستاش پارتى ته‌حه‌مولى مه‌سئولیه‌تى كردووه‌و هه‌ڵنه‌هاتووه‌، دۆخه‌كه‌ چه‌ند ناخۆش بێت ئێمه‌ مه‌سئولیه‌ته‌كه‌ هه‌ڵده‌گرین”.

هێڤیدار ئه‌حمه‌د له‌ چاوپێكه‌وتنێكى میدیاى حزبه‌كه‌ى گوتى:”ئێمه‌ وه‌ك پارتى ٤٥ كورسیمان هێنا، به‌ڵام پارتى هه‌شت مانگ دانوستانى كرد بۆئه‌وه‌ى زۆرترین لایه‌ن به‌شداربن له‌ حكومه‌ت، ئێمه‌ وه‌ك پارتى بڕوامان به‌ شه‌راكه‌ت هه‌یه‌، هاوڵاتییه‌ك له‌ زاخۆبێت، یا خانه‌قین یاخود هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك یه‌كه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسیله‌وه‌كرد، بۆ مووچه‌ى مانگى رابردوو حكومه‌ت داهاته‌كه‌ى ٣٦٠ ملیار دیناربوو، ته‌نیا بۆ مووچه‌ مانگانه‌ پێویستمان به‌ ٨٩٥ ملیار دیناره‌، باقى پاره‌كه‌ى تر حكومه‌ت قه‌رزى كردووه‌، حكومه‌ت وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى بانگ كرد و ١٣٨ ملیۆن دۆلارى بۆ مووچه‌ لێوه‌رگرتن، من قه‌ت شارچێتى ناكه‌م، ته‌نها ١٥ملیۆن دۆلار له‌ سلێمانییه‌وه‌ هات بۆ پێدانى مووچه‌، باقییه‌كه‌ى تر له‌ هه‌ولێر و دهۆك بوو، به‌ڵام قه‌ت ئه‌و قسه‌یه‌ش نه‌كراوه‌”.

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости