هەواڵى ناوخۆ

زرێبار هه‌ورامی: شاسوار عەبدولواحید و پەڕلەمانتارەكانی فرۆشراون بە یەكێتی

پێشكەشكارێكی دیاری پێشووی كەنالی ئێن ئاڕتی سەر بە جۆلانەوەی نەوەی نوێ ئاشكرای دەكات كە “ئێن ئاڕتی و نەوەی نوێ بە یەكێتی فرۆشراون”. 

زرێبار ھەورامی كە پێشكەشكارێكی دیاری كەناڵی ئێن ئاڕتی بوو و كاتێك لەو كەناڵە كاری دەكرد بە كەسێكی نزیك لە شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی جۆڵانەوەی نەوەی نوێ دادەنرا، لە پۆستكی فەیسبووكدا نووسیویەتی:حیزبێکی ئۆپۆزسیون بە خۆی و ئەندام پەرلەمانەکانی لەگەل میدیاکەی فرۆشراوە بە حیزبێک!” 

زرێبار ھەورامی لە پۆستەكەیدا بە روونی ئاماژەی بە نەوی نوێ و یەكێتی نەكردووە بەلام لە كۆمێنتەكاندا و لە وەڵامی فەنەكانی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە “مەبەستی نەوی نوێ یە و فرۆشراوە بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان” 

جێی باسە نەوەی نوێ و كەناڵەكەی و پەڕلەمانتارەكانی بەرگری لە سیاسەتەكانی یەكێتی و لەناویشیاندا بەرگری لە سیاسەتەكانی لاھور جەنگی دەكەن، زەقترین نمونە ئەوەیە كاتێك گرۆپێكی ناو یەكێتی خیانەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەری ئەنجام دا و دواتر حەشد ھێرشی كردە سەر ھەولێر، كەناڵی ئێن ئاڕتی لە بەرەی حەشدی شەعبیەوە رووماڵی شەڕەكەی دەكرد و تا ئێستاش بە یەك وشە ڕەخنەی لە سیاسەتەكانی لاھور جەنگی و خیانەتی ١٦ ـی ئۆكتۆبەر نەگرتووە، ئەگەر بیەوێ ڕەخنە لە یەكێتی بگرێت دەستەواژەی “ھەردوو حزبی دەسەلاتدار، یان دوو بنەماڵە”بەكار دەھێنێت بۆ ئەوەی خۆی لە رەخنە گرتن لە یەكێتی و لاھور جەنگی بەدوور بگرێت. 

پێشتیر لە ٢٦/١٠/٢٠١٣ كەناڵی NRT بڵاویكردەوە، نزیك كاژێر 4 ی ئێوارەی رۆژی شەمە، لەبەردەم چاڤی لاند تەقە لە شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نی‌ گرووپی‌ كۆمپانیاكانی‌ نالیا له‌ سلێمانی‌ كراو برینداركرا، بەلام سەرەڕای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێ دەزانن كە تەقەكەرەكان بە فەرمانی باڵێكی یەكێتی ویستوویانە تیرۆری بكەن چونكە ئەوكات پشتگیری بزۆتنەوەی گۆڕانیان دەكرد، كەچی تا ئێستا ئەم بابەتەیان بە نھێنی ھێشتووتەوە.