هەواڵى ناوخۆ

پیلانەکەی لاھور جەنگی ئاشکرا بوو،دەبێ قسەی فەرمانبەران چی بێ؟

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد كە مییدیای لاھور جەنگی بڵاویانکردۆتەوە کە لاھور جەنگی دژی دەستکاتیکردنی مووچە فەرمانبەرانە ،بەڵام ئەوە ئەسلی بابەتەکە نیە کە لاھور جەنگی لە خەمی فەمارنبەران بێت بەڵکو ئەوە حکومەتە بریاریداوە چاکسازی بکرێ،کارە نایاساییەکانیان ئاشکرادەبێ.

ئەو سەرچاوەیە دەشلێت: لاھور جەنگی لە پەنای فەرمانبەرانبەرانەوە دەیەوێ بەرگرێ لە مووچە خۆرانی نایاسایی بکات بە تایبەتی ئەوانەی بندیوارن و ئەوانەی بە مووچەیەکی گەورە خانەنشین کراون.

ئەوەی پێویستە لەسەر فەرمانبەران دژی ئەم ھەنگاوەی لاھور جەنگی بن و نەیەڵەن ،ئەم جۆرە ھەڵوێستانە تێکەڵ بە مافەکانیان بێت ،کە حکومەت بریاریداوە مووچەخۆری یاسای مافی پارێزراو بێت جارێکی دیکە لە بارەی مووچەکەیەوە تووشی دڵەڕاوکێی و دواکەوتنی مووچەکەی نەبێت.

ھەر سەبارەت بە چاکسازییەکانی حکومەت ،کە بەپێی ئەو زانیارییەی بڵاوبۆتەوە،لەم مانگەوە یاسای چاكسازی جێبەجێ دەكرێت، زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە، زیاتر لە ١٥٠ هەزار كەس وەكو بندیوار و خانەنشینی نایاسایی مووچەیان دەبڕێت و كەمدەكرێتەوە، سەدان هەزار فەرمانبەری دیكە دەرماڵەی نایاسایی و ناجێگیریان دەبڕێت.