عیراقى و جیهانى

ڕه‌وش پۆست وردەكاری كەم كردنەوەی مووچە بەرێژەی سەدا 50 ئاشكرا دەكات

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی ڕه‌وش پۆست كەوتووە، بریارە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بكات بە كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكانی ناو حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێژەی %50ی مووچەكانیان”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ڕه‌وش پۆست راگەیاندووە تا ئێستا پێشنیاری كەم كردنەوە مووچە بلە باڵاكانی ناو حكومەت بۆ رێژەی سەدا 50 بەكارترین و گونجاو ترین پێشنیار بووە”.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی راگەیاند” هەموو ئەوانەی پلەی تایبەتبان هەیە لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ( مەدنی و سەربازی) %50 مووچەكانیان كەم دەكرێتەوە”.

سەرچاوەكە دەشلێت، تەواوی ئەو پلە بالایانە دەگرێتەوە ئەو بریارە، ( بەرێوەبەری ناحیە، بەرێوەبەری گشتی، راوێژكار، بریكاری وەزیرەكان، قایمقام، پارێزگارەكان، وەزیر، سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان، پەرلەمانتار ، پلە باڵاكانی سەربازی، دادوەر و خانەنشینانی پلە باڵا”.