هەواڵ

لە سلێمانی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەست دا".

لە لایەن خۆیەوە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە ئاشکرای کرد "تووشبووێکی تری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا کە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ بوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو، دوای وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگەیی دەرچوو توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 بوو دوای داخلکردنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا"