هەواڵ

وەزیری تەندروستی: بەهۆی زۆری تووشبووانی کۆرۆنا ناچارین هۆتێلەکان بکەینە نەخۆشخانە

پێش كەمێك وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند پلانیان هەیە هۆتێلەكان لە شوێنی نەخۆشخانە بەكار بێنن، ئەمەش بە هۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە "لە نزیکترین پلانماندا، بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19، ناچار دەبین هۆتێلەکان لە جیاتی نەخۆشخانە بەکاربهێنین".

ئەمەش لە كاتێكدایە چەند ڕۆژێكە ڕێژەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەرەو بەرزبوونەوەیە و چەندین جار حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە مەترسییەكەی داوە.