هەواڵ

یەکێک لە هۆکارەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی تەندروستی بەردەوام رێنمایی پێویست رێککاری تەندروستی گرتۆتەبەر بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی کۆرۆنا بەڵام لە سنوری سلێمانی جگە لەوەی هاووڵاتیان پابەند نین، بەرپرسانی ناوچەکە کەمتەر خەمبوونە لە جێبەجێکردنی کارەکانیان.

بەپێی بەدواداچونێکی ڕه‌وش پۆست بۆ هۆکاری زیاد بوونی تووشبووانی کۆرۆنا لە سنوری سلێمانی بەتایبەت لە پێنجوێن بۆی دەرکەوت یەکێکلە هۆکارەکان ئەنجامنەدانی پشکنین لە مەرزی باشماغ بۆ دوو هەفتە دەگەڕێتەوە.

لەکاتێکدا بەڕێوەبەری تەندروستی پێنجوێن رایگەیاندووە تەنها هەفتەیەکە تیمەکە لە مەرزی باشماخ نەماون.

بە پێی زانیاریەکان ئاسایشی یەکێتی کارمەندەکانی پشکنینی کۆرۆنای لەو مەرزەدەرکردووە بە بیانووی زۆری ژمارەی کارمەندەکان رێگایان پێنەدراوە لەوێ بمێننەوە.