حاجی ئیبراهیم سه‌یدسادقی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له قه‌زای پێنجوێن به ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست دا.
حاجی ئیبراهیم هەڵووژانی بەڕووداوی هاتوچۆ لە قەزای پێنجوێن گیانی لەدەستدا.
حاجی ئیبراهیم هەڵووژانی پێشتر پاسه‌وانی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه، دواتر بووەتە پاسەوانی مەڵبەندی ١٢ شارەزووری کۆمەڵی ئیسلامیی.
بەپێی ئەو زانیاریەی لە مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بە دەست ڕه‌وش پۆست گەیشتووە لە رێکەوتی 2020/4/26 حاجی ئیبراهیم ئاگادار بووە لە کۆبوونەوەیەکی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و چەند بەرپرسێکی ئێرانی دواتر حاجی ئیبراهیم بانگکراوە بۆ مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی پێیان راگەیاندووە نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەوەی ئەمرۆ روویداوە بینیوتە لای هیچ کەسێک باس بکەی.
لەم بارەیەوە مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بلاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت : حاجي ئيبراهيم حه‌مه ههڵوژانیی پێشمه‌رگه‌ی چالاك و دڵسۆزی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بووە به‌ڕووداوی هاتووچۆ كۆچی دوایی كرد.