هەواڵ

وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوو دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت له‌لیستی دابه‌شكردنی موچه‌دا دیاریكراوه‌ و موچه‌ی پێده‌درێت، پاشانیش موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هه‌ر له‌هه‌فته‌ی داهاتودا موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌ و دارایی و ئابوری دابه‌شبكرێت.

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو ی فه‌رمانبه‌ران دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌مانی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم و راگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌.