هەواڵ

به‌په‌له‌ .. د. به‌شیر حه‌داد زانیاری‌ له‌سه‌ر رێككه‌وتنی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای‌ كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و رێككه‌وتن له‌باره‌ی كێشه‌ داراییه‌كان ده‌كه‌ن.

د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای‌ كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق ده‌ست به‌ گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی تر شاندی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و گفتوگۆكانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی كێشه‌ داراییه‌كان بگه‌نه‌  رێككه‌وتن .

دووپاتی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن، چونكه‌ هیچ رێیه‌كی تر نیه‌ له‌ به‌رده‌میان و پێویسته‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆی چڕ ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، ئه‌مڕۆیش ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆ بووه‌ته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكردنه‌ له‌ پێوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم  وبه‌غدا.