هەواڵ

جوتیار عادل: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا گوتەبێژی حكومەتی هەرێم جەختی لە بەردەوامبوونی حکوومەت لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کردەوە. جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكوومه‌تی هه‌رێم


گوتەبێژی حكومەتی هەرێم جەختی لە بەردەوامبوونی حکوومەت لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کردەوە.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی.

گوتیشی: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ.

بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم،  گوتەبێژی حكومەتی هەرێم گوتی: ئێمه‌ چاوه‌رێی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمین، وه‌زاره‌تی داراییش چاوه‌رێ داهاتی ناوخۆیه‌ كه‌ی برێك پاره‌ دابینكرا ئه‌وانیش ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ن.