ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رای گەیاند، ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەم کاتەدا ”زۆر خراپە“ و لە ڕێی هێزە ئەمنییەکانەوە چاودێری دەکەن و ڕێگە نادەن دۆخی سلێمانی لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت.
مه‌لا شێخه، ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی رایگەیاند: "خه‌ڵك به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، مافی خۆیه‌تی خۆپیشاندانی هێمنانە بكات، بەڵام جوولاندنی خەڵک له‌م كاته‌دا كارێكی خراپه، چونكه نه‌خۆشیی ترسناك هه‌یه، ئەمە واده‌كات پەتاکە ته‌شه‌نه بسه‌نێت، ناكرێت سواری شه‌پۆڵی ناڕەزایی خەڵک ببیت و دواجار نه‌خۆشییه‌كه‌ش بڵاو ببێته‌وه".
ڕوونیشی کردەوە کە شاسوار عەبدولواحید سیاسەت دەکات و بۆ سیاسەتیش ئەمە دەکات، ”دەیەوێت لەپاڵ ناڕەزایی خەڵک، بەرنامەی سیاسی جێبەجێ بکات، بەڵام ئێمە ناهێڵین دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت، چونکە لەڕێی هێزه ئه‌منییه‌كان چاودێری ده‌كه‌ین و خه‌ڵكیش هۆشیاره و له کۆنتڕۆڵ ده‌رناچێت".
دووپاتیشی کردەوە: ”پێم كارێكی نه‌شیاوه ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه، دۆخی خه‌ڵك تێك بچێت و قه‌ره‌باڵغی دروست بكرێت، بۆیه پێمان باش نییه قه‌ره‌باڵغی و خۆپیشاندان دروست ببێت“.