ڕه‌وش پۆست
هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رێکارەکانی پابه‌ندنه‌بوونی پارێزگای سلێمانی کە هاوسێیه لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا پلانی دیكه به‌كاردێنێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست (ڕه‌وش پۆست) كه‌وتوون، د. ھەڤال ئەبوبه‌کر پارێزگاری سلێمانی بە ھەماھەنگی له‌گه‌ڵ تەندروستی سلێمانی بریاری ئەوەیان داوە پلانی “G” بەکاربێنن بەھۆی زۆری رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بۆ لەمەو دوا تەنھا چاودێری ئەو نەخۆشانە دەکرێت تەندروستیان خراپە.
بەھۆی كەمتەرخەمی به‌رپرسانی یه‌كێتی له سنوری مەرزی پێنجوێن لە پێناو دەستكەوتی مادی بۆ حیزب،یەكێتی شاری سلێمانی دەكاتە قوربانی و بازرگانی بە گیانی ھاوڵاتیانی ئەو شارەوە دەكات.
بۆ شاردنەوەو ڕاست كردنەوەی ھەنگاوە ھەڵەكانی،تازە یەكێتی نوسراوێكی نھێنی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری مەرزی پێنجوێن كردووە بۆ توندكردنی مەرزەكەو ھاوكات دكتۆر سەباح كە پێشتر بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بوو دەگوازێتەوە بۆ پێنجوێن بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێشتر دۆخی پێنجوێن و سلێمانی زۆر پارێزراو بوو بەڵام دوای شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان و واڵا كردنی سنوری پێنجوێن تا دێت دۆخی سلێمانی ئاڵۆزتر دەبێت.
كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته هه‌زار و 15 كه‌س و 444 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 16 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه و ئه‌وانه‌ی تریش له كه‌ره‌نتینه و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.