هەواڵ

وەزیری تەندروستی سەردانی بەغدا دەکات

وەزیرى تەندروستيی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سةردانى بةغدا دةكات و ڕای دەگەیەنێت، بۆ پرسی کۆرۆنا بەغدا تەنيا یەکجار هاوکاريی هەرێمی کوردستانی کردووە.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستيی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە داهاتوویەکی نزیکدا وەفدێکمان سەردانی بەغدا دەکات، سەردانەکەش بۆ وەزارەتی تەندروستیي عێراق دەبێت، لەڕووی پێداویستی و ئامێری پزیشکی و هاوکارییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بەشی هەرێمی کوردستان وەکوو پێویست نەدراوە".

گوتیشی: "وەزارەتی تەندروستیي عێراق لە سەرەتای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تەنيا یەکجار سيَ ملیار و 500 ملیۆن دیناریان بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە كردووە، ئێمەش بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجەمان دانا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو خەرجییەکانی پشکنین و چارەسەری لە ئەستۆ گرتووە، لە کاتێکدا دەبواية حکوومەتی عێراق ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ بوایە".

وەزیری تەندروستي ئةوةشى خستة رِوو: "بەردەوام رۆژانە لەگەڵ وەزیری تەندروستیی عێراق لە پەیوەندیداین شاندێكی ئێمە سەردانی وەزیری تەندروستی دەكات، چونکە پێشووتر بەڵێنیان پێدابووین بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بەشی هةريَمى کوردستانیش بدەن".

د. سامان بةرزنجى رِوونيشى كردةوة، بەهۆی زیادکردنی ژمارەی پشکنینەکان و زۆربوونی ژمارەی تووشبوان، خەرجییەکانیان زۆر زیادی کردووە.