هەواڵ

سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

وتەبێژی حکومەتی هەڕیم رایگەیاند، لە سبەیێنێوە ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 7 حوزه‌یرانی 2020، ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

وه‌زاره‌ت، ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت پابەند دەبن بە دەوام پێکردنی تەنها ڕێژەی 30٪  فه‌رمانبه‌ران و بەشێوەیەکی تەناوب.

له‌ وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ به‌ بێ به‌ریه‌ك كه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

داوا له‌ هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن.