هەواڵ

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ر‌د: كێشه‌كانی لاهور و فه‌یسبووك بۆ یه‌كێتی جێگه‌ی شه‌رمه‌زاری بوو

ڕه‌وش پۆست

سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك كه‌ تایبه‌ت كرابوو به‌ داخستنی‌ په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی‌ ده‌زگای‌ زانیاری و لاهور جه‌نگی‌ ده‌ڵێت، ئێمه‌ ئاگادارین ئه‌وه‌ ‌بووین و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیش قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ میدیایی (الحدث) راگه‌یاندووه‌، ئاگاداری راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك بووین كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یج و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و رۆژی دواتر كه‌واته‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی باسمان كردووه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ لاهور جه‌نگی هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه‌ و بێده‌نگی هه‌ڵبژارد.

به‌پێی راپۆرتێكی‌ كۆمپانیای فه‌یسبووك، 371 په‌یج و 71 ئه‌كاونت به‌ سه‌دان گرووپ داخراون كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگای‌ زانیاری‌ و لاهوور جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌  به‌ بڕی‌ 270 هه‌زار دۆلار سپۆنسه‌ر كراون.