هەواڵ

بەرپرسێکی یەکێتی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کارگێڕی مەڵبەندی 12ی چەمچەماڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

مەڵبەندی 12ی چەمچەماڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، فوئاد حەمەخان، کارگێڕی مەڵبەندەکە “ئەمڕۆ بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا”.

تەنیا ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی چوار تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، کە پیاوێک و سێ ژنن و کارگێڕەکەی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی یەکێکە لەوان. 20 تووشبووی دیکەش هەر لە سلێمانی دۆخیان ناجێگیرە.