هەمەڕەنگ

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ بیست و چوار كاتژمێری داهاتوو ڕاگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سلێمانیش ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.