هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. شاخەوان عەبدوڵڵا له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دانانی راكان جبوری رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئەندامێکی لێژنەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک روونکردنەوە لەسەر دەنگۆی پۆستێکی نوێ بۆ پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک بە وەکالەت، دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 13-6-2020، شاخەون عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لێژنەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک، رایگەیاندووە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە، رەتیان کردووەتەوە راکان جبوری، پۆستی پارێزگاری کەرکووکی وەرگرتبێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، ئەوان دان بە راکان جبوری وەک پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەتیش نانێن.

ئەو ئەندامەی لێژنەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک جەختی لەوە کردووتەوە، کە ”هەموو هەنگاوێک دەنێين“ بۆ ئەوەی بڕیارەکانی راکان جبوری هەڵبوەشێنەوە و باجی ئەو تاوانانە بداتەوە، کە لە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەرەود ئەنجامی داوە.

پێشتر لە پەیجی راکان جبوری بڵاو کرایەوە، کە جبوری پۆستی پارێزگاری کەرکووکی وەرگرتووە.

دوای داگیرکردنی کەرکووک لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، حەشدی شەعبی بەبێ رەزامەندیی پێکهاتەکانی کەرکووک، راکان جبووری، کە عەرەبێکی شۆڤینیی دژە کوردە، وەک پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، دیاری کرد.