هەمەڕەنگ

ئەو بڕیارەی چەندین ساڵە موچەخۆرانی ئاسایی چاوەڕوانی بوون حكومەتی هەرێم بڕیاری لێدا

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان چەند وردەکارییەک سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەخاتە ڕوو و ئاشکرای دەکات کە رێککارە یاساییه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قەرزەکانی حکوومەت دەستیپێکردووە.

لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى،پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی ڕاگه‌یاند: “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی ۱۷/٦/۲٠۲٠ ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پاڵنه‌رێكی گرنگ بوو بۆ تێپه‌راندنی هه‌ندێك به‌ربه‌ست كه ‌دروست ببوون تایبه‌ت به‌ به‌شی چواره‌می یاسای چاكسازی سه‌باره‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، هه‌ر بۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ۱۸/٦/۲٠۲٠ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و باسكردن له‌ یه‌كخستنی یه‌كه‌ی ژمێریاری ئه‌و دوو هێزه‌ هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه‌ له‌چوارچێوه‌ی پەیکەری وه‌زاره‌ته‌كه‌”.

ڕاشیگه‌یاند: “به‌شی پێنجه‌می یاساكه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسی ده‌رماڵه‌كان سه‌رجه‌م وه‌زارەت و ده‌سته‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی به‌ ناشایسته‌ خه‌رجكراون ده‌سنیشان بكرێن و له‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی دادپه‌روه‌ری له‌ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌دا ببردرێن”.

سه‌باره‌ت به‌ برگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌ مادده‌ی سێزده‌ له‌ یاسای چاكسازیدا ڕوونیكرده‌وه‌: “تایبه‌ت به‌ پرسی زامنكردنی شایسته‌ داراییه‌ خه‌رجنه‌كراوه‌كانی مووچه‌خۆران ، له‌ ۱۸/٦/۲٠۲٠ وه‌زارتی دارایی بڕیاریدا به‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران و سوودمه‌ندان له‌ بودجه‌ی گشتی كه‌ تا ئێستا هه‌ژماریان نییه‌، به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ له ‌ماوه‌یه‌كی دیاركراودا هه‌ر مووچه‌خۆرێك ئه‌ژمارێكی بانكی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ زامنكردنی شایسته‌ داراییه‌كان”.

له‌باره‌ی قه‌رزی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ر كاكه‌یى گوتى: “له‌ برگه‌ی سێیه‌م له‌ مادده‌ی سێزده‌ی یاساكه‌دا هاتووه‌، له‌ ئێستادا ڕێكکاره‌ یاساییه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ ده‌ستیان پێكراوه‌ و به‌پێی یاساكه‌ له‌ ئه‌گه‌ری نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رز و سوودی كه‌ڵه‌كه‌بوو حكوومه‌ت ده‌ستكراوه‌ ده‌بێت به‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌و ڕه‌هنانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر قه‌رزه‌كان داینناوه‌ وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت هه‌نگاوێكى گرینگه‌ لە داهاتوو به‌ دیار ده‌كه‌وێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: “له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی كابینه‌ی نۆیه‌مدا و له‌ژێر رۆشنایی ستراتیژییه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، نه‌هێشتنی جیاوازی زۆر له‌ مووچه‌ یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ زۆر به‌ وردی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م پرسه‌دا بڕیاردراوه‌ له‌ مانگی حه‌فتی ئه‌مساڵه‌وه‌ سه‌رجه‌م پله‌ تایبه‌ت و باڵاكان نیوه‌ی كه‌متری مووچه‌كانیان پێ بدرێت”.

لیزا کاکەیی ڕوونشیکردەوە کە “حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی تایبەتی بۆ چارەسەری کەموکورتییەکانی خاڵە سنوورییەکان ئامادە کردووە بەجۆرێک گشت دەروازە سنووری و خاڵە گومرگییەکان بەپێی یاسا ستانداردە نێودەوڵەتییەکان ڕێکخرێنەوەبۆ ئەمەش هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ لیژنەی تایبەتیان پێکهێناوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات کاری ئەو کۆمپانیا ئەهلییانە ڕێکبخەنەوە کە بەبێ بوونی هیچ مەرجێکی یاسایی کاردەکەن و پارە لە هاووڵاتیان و بازرگانان وەردەگرن”.

ئاشکراشیکرد کە “هەنگاوێکی دیکەش بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم لێخۆشبوونەکان لە ڕسوماتی گومرکی و باج و سەپاندنی باج لەسەر هاوردەکردن و پاڵاوتنی بەرهەمە نەوتییەکان”.

новости Battlefiel4
портал недвижимости