هەواڵى ناوخۆ

لاهور جەنگی هەرەشە لە سەرمایەدارانی سلێمانی ده‌كات

 

سەرمادەیە دارێكی پارێزگای سلێمانی كە بەنیاز بووە 28 ملیۆن دۆلار وەك قەرز بداتە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابین كردنی مووچە دەلێت شەوێك هێزەكانی دژە تیرۆر هاتن نامەیەكی لاهور جەنگیان هێنابوو كە تێیدا نووسرابوو، هیچ یەكێك لە سەرمایەدارەكانی سلێمانی نابێت پارە بەقەرز بدەن بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پڕ كردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە هەیەتی لە دابین كردنی مووچە”.

هەروەها سەرمایەدارەكە كەنەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت دەلێت ئەو نامەیە بۆ گشت سەرمایەدارانی سلێمانی چووە و پێیان گوتراوە، كە بەهیچ شێوەیەك نابێت پارە بدەنە حكومەتی هەرێم بەقەرز بۆ پڕ كردنەوەی مووچەی فەرمانبەران”.

سەرمایەدارەكە دەلێت، بەم شێوەیە دژە تیرۆر قسەی لاهور جەنگیان بۆ هێنابووم كە ئەگەر من پارە بدەن بەقەرز بەحكومەت كەوایە دژی لاهور جەنگی وەستاومەتەوە، ئەمەش هەرەشەیەكی جدیە لەسەر ئێمە بۆیە نەمان توانی بەشدار بین لە دابین كردنی قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.