نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه موه‌لیده‌ی گوندێكی سنووری گه‌رمیان ده‌بردرێت و ئه‌وانه‌یشی كاره‌كه ده‌كه‌ن به خه‌ڵكی ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نن كه " لای مه‌حموود سه‌نگاوییه‌وه نێردراون".
گوندی "هه‌وارگه ره‌قه" ده‌كه‌وێته سنووری گه‌رمیان و سه‌ر به پێباز. دانیشتووانی ئه‌و گونده سه‌رچاوه‌ی كاره‌باكه‌یان ئه‌و موه‌لیده‌یه بووه كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بردراوه.
سه‌رهه‌د هاووڵاتییه‌كی دانیشتوونی گوندی هه‌وارگه ره‌قه‌یه ده‌ڵێ، له ساڵی 2006ه‌وه ئه‌و موه‌لیده‌یه له‌و گونده دانراوه تا ته‌واوكاری كاره‌بای نیشتمانی بكات و كاره‌با بۆ ئه‌و گونده دابین بكات.
روونیشی كرده‌وه كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر هاتووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا موه‌لیده‌كه‌یان باركردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نووسرا و یان به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمیان پێ بێت.
ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه پرسیاریان له‌باره‌ی بردنی موه‌لیده‌كه كردووه و پێیان راگه‌یاندوون كه ئه‌وان له‌لایه‌ن مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه نێردراون و بڕیار دراوه ئه‌و موه‌لیده‌یه ببردێته ئیداری گشتیی یه‌كێتی.
دوای به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كاره پێوه‌ندی به مه‌حموود سه‌نگاوی كراوه، به‌ڵام سكرتێره‌كه‌ی به خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی راگه‌یاندووه، " ئێوه ئه‌و موه‌لیده‌یه چیتر به‌كار ناهێنن". به‌رپرسانی سنووره‌كه‌یش له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی موه‌لیده‌كه بگه‌ڕێننه‌وه شوێنی خۆی و به‌گوته‌ی هاووڵاتییان تا ئێسته هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجامه.