بابەتەکان

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە

وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژى یەکشەممە و دووشەممە، موچەى دیوان و لیواکانى وەزارەتى پێشمەرگە و یەکەکانى (70) و (80) دابەشدەکرێت. 

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەیەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە (28/6/2020) موچەى مانگى شوباتی دیوان و لیواکانى وەزارەتى پێشمەرگە خەرج دەکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، رۆژى دووشەممە (29/6/2020) موچەى یەکەکانى (70) و (80)ى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەکرێت.