هەواڵ

چین یه‌كه‌م ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنای په‌سه‌ند كرد و له‌سه‌ره‌تاشدا بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌كاریده‌هێنێت

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی چین سه‌ركه‌وتن له‌ به‌رهه‌م هێنانی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنای راگه‌یاند و ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی چین په‌سه‌ند كراو بڕیاریشه‌ له‌سه‌ره‌تادا ڤاكسینەكە لەنێو سوپای وڵاتەكەی بەكاربھێندرێت به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی سوپای ئه‌و وڵاته‌.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه‌ كه‌  ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی چین، گڵۆپی سه‌وزیان بۆ به‌كارهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا له‌نێو سوپاكه‌ی هه‌ڵكرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی تێستادا سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

ئه‌م ڤاكسینه‌ش هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه‌ به‌ فه‌رمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.