هەواڵ

نهێنی سەردانی ئاراس جەنگی بۆ لای عەلی باپیر ئاشكرا دەبێت

ڕه‌وش پۆست

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتی بەسەرۆكایەتی باڤڵ تاڵەبانی و ئاراس جەنگی سەردانی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیان لەشاری هەولێر كردووە.

ڕه‌وش پۆست ئاشكرای دەكات، لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە پەیوەندییە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و ئەو گرژییانەی لەنێوان پارتی و یەكێتیدا هەیە كراوە و لەبەرانبەردا ئاراس جەنگی داوای لە ئەمیری كۆمەڵ كردووە هەوڵەكانی بخاتەگەڕ لەپێناو لێخۆشبوونی پارتی لێی چونكە چەند جارێك هەڵەی كردووەو لە راگەیاندنەكان قسەی ناشیاوی كردووە، بۆیە ئێستاكە ئامادەیە بەفەرمی داوای لێبوردن لە پارتی و سەركردایەتی ئەو حزبە و جەماوەرەكەی بكات، تاكو پەیوەندییەكانی ئاسایی بكاتەوە.

بەگوتەی سەرچاوەكەی ڕه‌وش پۆست، عەلی باپیر بەڵێنی داوە هەوڵبدات بۆ نێوەندگیری و هەرچی لەدەستی بێت بیكات.