هەواڵ

پارێزگای دھۆك.. چوار پۆست بۆ پێكهاته‌ی مەسیحییەكان یەكلا بوونه‌وه‌

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

روبینا تەیاری نوێنەرێكی مەسیحییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت : لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ئیدارییەكان، چوار پۆست بۆ پێكھاتەی مەسیحی یەكلا بوونەتەوە، ئەوانیش جێگری پارێزگار و دوو بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوەبەرێكی گشتین، بۆیە ھەر كاتێك گۆڕانكارییەكان كران، ئەو پۆستانە وەردەگرین.

تەیاری گوتیشی: حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە لەو گۆڕانكاریانەی لە پۆستە ئیدارییەكاندا دەكرێت، پشكی پێكھاتەی مەسیحیش بدرێت، كە بەشدارین لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان  و لە كابینەی نوێشدا وەزیرمان ھەیە، بۆیە لە پۆستە ئیدارە خۆجێیەكانیش پۆستمان پێدەدرێت و چاوەڕێ دەكەین كە گۆڕانكارییەكان دەست پێبكەن، تا ئەو پۆستانەش بۆ مەسیحییەكان یەكلا بكرێنەوە.

نوێنەری مەسیحییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێ، ھەر كاتێك دەست بە گۆڕانكارییەكان كرا، كاندیدیان تا ئەو كاتە بۆ ئەو چوار پۆستە ئامادە دەبن.

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە كە گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكانی دھۆكدا بكات و، لە سەرەتاشدا گۆڕانكاری لە پۆستی پارێزگار كرد و بڕیارە گۆڕانكاری لە پۆستەكانی دیكەشدا بكات.

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости