هەواڵ

لاهور جەنگی لە بانگەشەی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم و رادەستكردنی بە حشدی شەعبی تێوەگڵاوە

دوای ئەوەی ئەندام پەرلەمانتارەكانی نزیك لە لاهور جەنگی بانگەشەی ئەوەیان كرد كە قەوارەی هەرێمی كوردستان هەڵوەشێتەوە، دەنگی نارەزایەتی میللی لەسەر ئاستی كوردستان تووند دژی ئەو بانگەشەیە وەستایەوە”.

سەرچاوەیەك لەناو یەكێتی نیشتمانی رایگەیاند كە بانگەشەكە لەزاری چەند ئەندام پەرلەمانتارێكی دەرەوەی فراكسیۆنی یەكێتی كە پێشتر یەكێتی و باڵی لاهور جەنگی پشگیریان دەكرد، تێوەگڵانی یەكێتی لەم بابەتەی لێكەوتۆتەوە، كە ئەمەش بۆتە كێشەیەكی جدیی لەناو یەكێتی دا”.

بەرپرسانی یەكێتی و تیمی یەكێتی لەناو حكومەت و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەتووندی ئیدانەی ئەو  بانگەشانەیان كرد، پێشی هەموو بەرپرسانی حزبی تر زووتر لێدوانیان لەدژی ئەو بانگەشانە دا، بەڵام سەرچاوەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە هۆكاری خۆ بێ بەری كردن لەو لێدوانە لە ئێستادا لەناو یەكێتی بەئاشكرا دیارە چونكە باڵێكی یەكێتی پێشتر لەرێگای پشگیری كردنی سۆران عومەر یەكڵابۆتەوە، هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستانیش دوای ئەوە هات كە یەكێتی خۆی بەخاوەنی سۆران عومەر كرد لە بابەتی پارێز بەندی”.

سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات كە ئەم لێدوانەی سۆران عومەر و چەند كەسێكی تر لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی و لە ژێر پشگیری كردنی لاهور جەنگی بڵاو كراوەتەوە، ئەوەش بوو بوە هۆكاری كاردانەوەی تووند، چونكە بۆچوونەكە هی ئەندام پەلەمانتارێك و نووسەرێك و رۆژنامەنووسێك نیە، بەڵكو نیەتی باڵی لاهور جەنگیە لە مامەڵەكردن لەگەڵ كوردستان و بەتایبەتی لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر بۆیەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێناوە”.