هەمەڕەنگ

5 هۆکار بۆ ئەوەی هەموو رۆژێک لیمۆ بخۆیت

لیمۆ یەکێکە لە میوە بەسودەکان بۆ جەستەو چەندین سودی سودی تەندروستی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، جەستە لە وشک بونەوە دەپارێزێت، پێنج هۆکار بۆ ئەوەی هەمو رۆژێک لیمۆ بخۆیت.

یەکەم: لیمۆ دژی بەردی گورچیلە کاردەکات.

دووەم: دژی گەشەکردنی خانەی شێرپەنجەییەکانە، توانای لەناوبردنی چەندین جۆری جیاوازی شێرپەنجەی هەیە.

سێیەم: لیمۆو هەمو ئەو میوەو سەوزانەی كە ڤیتامین سی لەخۆدەگرن ئەگەری دروستبوونی نەخۆشی دڵ و مولولەی خوێن كەمدەكەنەوە.

چوارەم: بەسودە بۆ ئەو کەسانەی مادەی ئاسنیان لە خوێندا کەمە، چونكە بەهۆی خواردنی لیمۆوە جەستەی مرۆڤ توانای زیاتر دەبێت بۆئەوەی ماددەی ئاسن لە هەموو ئەو خواردنانە وەربگرێت كە دەیخوات.

پێنجەم: بەهۆی خواردنی لیمۆوە تەندروستی جگەر بەهێز دەبێت، هەوڵبدە لەكاتی نانی بەیانیاندا تێکەڵی ئاو لەگەڵ ئاوی لێمۆ بخۆیتەوە بەوشێوەیە بەردەوام جگەر لەژەهر‌و ماددەی زیانبەخش دەپارێزرێت.