عیراقى و جیهانى

كاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەنرا

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژی پێنج شەممه‌ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ناوشار خەرج دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی بۆ ئەمڕۆ ڕای گەیاندووە، مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دەرەوەی شار خەرج دەكرێت و ڕۆژی پێنج شەممه‌ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ناوشار خەرج دەكرێت.

سەرەتای ئەو هەفتەیە جووتیار عادل گوتەبێژی وەزارەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، تا 15ـی تەمووز مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت، بۆیە پێشبینی دەكرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستێكی فراوانی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاو بكرێتەوە.

بەهۆی ڕاگرتنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدا وەك سزادانێكی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەرێمی كوردستان تووشی تەنگژەی دارایی بوو، ئێستە هەوڵەكان بەردەوامییان هەیە تا هەولێر و بەغدا ڕێكبكەون.