هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. جەوهەر ئاغا هەرکی داوای پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی لە لاهور جەنگی ده‌كات..

ڕه‌وش پۆست

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا و کۆبوونەوەی زۆر لەنێوان ژمارەیێک ئاغا و سەرۆک عەشیرەتەکانی بادینان لەوانەش (هەرکی) لە سنوری سلێمانی ئەنجام درا. جەوهەر محیەدین جانگیر ئاغا هەرکی کەلە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە سەرەدانی سلێمانی كرد، لەگەل لاهور جەنگی کۆبووتەوە و داوای هاوکاری مادی لێکردووە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕەوشت پۆست لەسەرچاوەیەکی باڵای نێو یەکێتی دەستی کەوتووە، دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌ لاهور جه‌نگی سه‌ردانی ماڵی زه‌ید سوورچی ده‌كات له‌ دانیشتنه‌كه‌دا جەوهەر ئاغا هەرکی لە لاهور جەنگی پاراوەتەوە و داوای پێنج ملیۆن دۆلاری کردووە وەکو سەرۆک عەشیرەتێک دەیانەوێ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت نەك کەسێکی ئاسایی.

ڕه‌وش پۆسن به‌پست به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاشكرای ده‌كات، لاهور جه‌نگی به‌ راشكاوی به‌ جه‌هه‌ر هه‌ركی گوتووه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی داوای ده‌كه‌ی له‌توانای ئێمه‌دا نیه‌ و ناتوانین ئه‌و داواكاریه‌كه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ین.

جێگەی ئاماژەیە، عەشیرەتی هەرکی ڕۆڵێکی گەورەیان لەشەری تیرۆریستانی داعشدا بینی و چەندین شەهید و برینداریاندا. هاوکات، سه‌ردانی جەوهەر محیەدین ئاغا بۆ سلێمانی نارەزایی تووندی عەشیرەتی هه‌ركی بەدوای خۆیدا هێناوه‌.