هەواڵى ناوخۆ

عوسمان بانیمارانی : لاهور جه‌نگی له‌ هه‌ولێر ناتوانێت هیچ بكات چونكه‌ دوای 31ی ئاب، یەكێتی له‌ هه‌ولێر شكاوه‌

 

ڕه‌وش پۆست

لە كاتێكدا لاهوور جەنگی بانگەشەی ئەوە دەكات كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر دەكەنەوە بە حزبەكەی جاران، سەركردەیەكی پێشووی یەكێتی رای دەگەیەنێت كە ”حزب بە كردار و كاری باش بەهێز دەبێتەوە.

دوێنێ سێشەممە ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٠، لاهوور جەنگی هاتە هەولێر و لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ چەند كادیرێكی سەر بە باڵەكەی خۆی لەنێو یەكێتی، رایگەیاند كە یەكێتی لە هەولێر دەكەنەوە بە حزبەكەی جاران.

لە بەرامبەردا عوسمانی بانیمارانی، سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتی رایگەیاند: یه‌كێتی به ‌كاری باش و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی جه‌ماوه‌ری فراوان ده‌بێت، ئه‌و لایه‌نانه‌ی باوەڕیان به‌ په‌رله‌مان و دیموكراتی هه‌یه‌، خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، ئه‌وكاته‌ حزب گه‌شه‌ ده‌كات، حزب به ‌كاری باش گه‌شه‌ ده‌كات، به‌ڵام حزبێك باوه‌ری به‌ ده‌نگی خه‌ڵك نه‌بێت، سه‌رناكه‌وێت، چونكه‌ منه‌تی به‌ ده‌نگی خه‌ڵك نییه‌.

ئەوەشی نەشاردەوە كە لە دوای 31ی ئاب، یەكێتی له‌ هه‌ولێر شكاوه‌، هه‌ر هێزێك لە ڕووی سەربازییەوە بشكێت، بچووك دەبێتەوە، بۆ یه‌كێتی ئه‌مه‌ راسته“. گوتیشی: ”گەڕانەوە بۆ حزبی بەهێز به ‌كردار و كاری باش ده‌بێت، به ‌دیموكراسه‌ت و كۆكردنه‌وه‌ی دژه‌كان یه‌كێتی هه‌نگاوی باش ده‌نێت.

عوسمان بانیمارانی پێیوایە كە ”ئەگەر یەكێتی تۆراوەكانی ئاشت بكاتەوە، ئەوا پێویستی بە كەس نییە.