هەواڵى ناوخۆ

فراکسیۆنی یه‌کێتی: مسته‌فا کازمی زۆر مه‌غرور بووه‌ حساب بۆ به‌رهه‌م ساڵح و یه‌کێتی ناکات.

ڕه‌وش پۆست

دوایی ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ راسپێردرا، هه‌لومه‌رجه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بوون چونكه‌ سالی 2008 مسته‌فا كازمی  له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح هاوكاری دارایی باش ده‌كرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نێو یه‌كێتی ده‌ستی كه‌وتووه‌، فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق به‌ راشكاوی به‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتراوه‌ مسته‌فا کازمی له‌خۆی گۆڕاوه‌ و ئێستا حساب بۆ د.به‌رهه‌م و یه‌کێتی ناکات و زۆر مه‌غرور بووه‌.

تایبه‌ت به‌ ڕه‌وش پۆست، فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، به‌رهه‌م ساڵح له‌ به‌غدا خه‌ریكی بزنسی خۆیه‌تی و بۆیه‌ كاتی نیه‌ ناتوانێت هیچ بكات  

له‌ مانگی رابردوو لاهوور جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی دوای‌ چاوه‌ڕوانییه‌كی‌ زۆر، به‌ مه‌به‌ستی‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان سه‌ردانی‌ به‌غدای‌ كرد، به‌ڵام دوای‌ ڕۆژێك مانه‌وه‌ی‌ لیه‌بیغدا جگه‌ له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، هیچ به‌رپرسێكی‌ تر پێشوازییان لێ‌ نه‌كرد.

چاودێرێكی‌ سیاسیی بۆ "ڕه‌وش پۆست" ده‌ڵێ‌، به‌رپرسانی‌ به‌غدا له‌وه‌ تێگه‌یشتوون كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ سه‌ردانی‌ شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌، پێویسته‌ قورسایی و سه‌نگیان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌بێت، بۆیه‌ پێشوازی‌ له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ناكه‌ن.