هەواڵى ناوخۆ

سروه‌ عه‌بدولواحید: به‌ر له‌كۆنگره‌ی چواری یه‌كێـتی لاهور جه‌نگی پێی گوتم چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كم له‌سه‌ر ئاڵا تاڵه‌بانی پێبده‌ ده‌تكه‌م به‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی

ڕه‌وش پۆست

دوای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی و له‌ ئێستاشدا تا دێت كاردانه‌وه‌و نهێنی گه‌وه‌ری له‌ پشت ئاشكرا ده‌بن، له‌ نوێترین كاره‌كانی لاهور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێـتی كه‌ به‌ر له‌وه‌ی ببێـته‌ هاوسه‌رۆك وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری له‌ هه‌وڵی ده‌ستخستنی مه‌له‌فی كه‌سی زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوو تا بتوانێت له‌و رێیه‌یه‌وه‌ كۆنتڕۆل بكرێن یان له‌ كاره‌كانیان دوور بخرێنه‌وه‌ سروه‌ عه‌وبدولواحیدیش ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لاهور هه‌ولی داوه‌ بیكاته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتی.

سروه‌ عه‌بدولواحید له‌گه‌ڵ  گرووپی به‌ڕێوه‌به‌ری سۆشیاڵ میدیای نه‌وه‌ی نوێ كۆبووه‌ته‌وه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌بێت مرۆڤ مه‌بده‌ئی بێت، و چیرۆكی خۆی و لاهور جه‌نگی بۆ به‌شدار بووان گێڕاوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لاهور هه‌وڵی داوه‌ بیكاته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ڵام ره‌تی كردۆته‌وه‌. 

سروه‌ گوتوشیه‌تی لاهور پێی گوتم چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كم له‌ باره‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی له‌ به‌غداوه‌ بۆ بێنه‌ ئه‌وا ده‌تكه‌م به‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و هه‌وڵده‌دات له‌ كۆنگره‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رز بمكات به‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌ڵام من ره‌تمكرده‌وه‌ چونكه‌ هیچ پۆستێك له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌خلاقی هیچ كه‌سێك یان له‌سه‌ر درۆو بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ هیچ كه‌سێك قبول ناكه‌م جگه‌ له‌وه‌ شه‌رم ده‌كه‌م له‌ حزبێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بم كه‌ ئه‌وه‌ بیر كردنه‌وه‌یان بێت و ته‌ڵه‌ بۆ هاورێكه‌ی دابنێته‌وه‌.