هەواڵ

لاهوور جه‌نگی لە هەولێر داوای لە كونسوڵی 30 وڵات كرد بچن بۆلای، تەنیا دوو دانەیان چوون

 

ڕه‌وش پۆست

لاهوور جەنگی، داوای لە كونسوڵ و نوێنەرایەتیی سەرجەم وڵاتان لە هەولێر كردووە، بەشداری لە كۆبوونەوەیەكدا بكەن لەگەڵیدا كە گوایە تێیدا باسی دۆخی كوردستان و عێراق دەكات، بەڵام تەنیا دوو دەوڵەت كونسوڵەكانیان ناردووە.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٠ی نێوان لاهوور جەنگی و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتان، وڵات و زلهێزەكانی وەك (ئەمریكا، بەریتانیا، ڕووسیا، چین، یابان و یەكێتیی ئەورووپا) بەشدارییان نەكردووە و هیچ نوێنەرێكیان نەناردووە.

نوێنەرایەتیی وڵاتان بەم شێوەیە بەشدارییان لە دانیشتنەكەدا كردووە:

كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا

جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا

بەرپرسی نووسینگەی پۆڵەندا

جێگری كونسوڵی هۆڵەندا

كونسوڵی گشتیی هەنگاریا

بەرپرسی نووسینگەی نوێنەرایەتیی كەنەدا

ئێران

لە بەرامبەردا، كونسوڵ و نوێنەرایەتیی بیست وڵات، تەنانەت بە یەك كارمەندیش بەشدارییان لە كۆبوونەوەكەی لاهوور جەنگی نەكردووە كە ئەوانیش:

ئەمریكا

كۆریای باشوور

ڕووسیا

ئیتاڵیا

یۆنان

ئیمارات

هیندستان

ڕۆمانیا

یەكێتیی ئەورووپا