ڕه‌وش پۆست
لاهوور جەنگی و تاقمەكەی لە درۆكانیان لەبارەی كەیسی دالیا مەحموود موسلیم كە گوایە لە هەولێرەوە ڕادەستی توركیا كراونەتەوە، تووشی شەرمەزارییەكی زۆر بوون، پاش ئەوەی بنەماڵەكەی ڕەتیان كردەوە كە هیچ لایەنێكیان لەمبارەیەوە تۆمەتبار كردبێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست، ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده داوای ده‌كات سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێم كۆبێته‌وه،
ڕه‌وش پۆست به‌پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی ئاشكرای ده‌كات، ساڵح موسلیم گوتویه‌تی: هه‌رێمی کوردستان په‌ناگه‌یه‌که بۆ ئازادیخوازان و هیچ جار من دژی هه‌رێمی کوردستان قسه‌م نه‌کردووه له‌سه‌ر که‌یسی دالیا.
برازایەكی ساڵح موسلیم رای گەیاند كە ئەوان ناڵێن پارتی دیموكراتی كوردستان دالیا مەحموود موسلیمیان ڕادە“ست كردووەتەوە و جەختی كردەوە كە ئەوان هیچ كەسێك لە باشووری كوردستان تۆمەتبار ناكەن.