هەواڵ

چوار وه‌زیر ئاماده‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌بن

ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مان نه‌بێت، ئه‌وه‌ جێگری‌  سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان  ده‌توانێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ ئه‌و به‌كار بێنێت.

شوان زراری ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵایكردۆته‌وه‌، به‌پێی‌ پێڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌توانێ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ په‌رله‌مان واژوو بكات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ به‌كار بێنێت.

زراری روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كرێت و هیچ هۆكارێك نییه‌ دانیشتنه‌كان رابگیرێن و چه‌ندان پرسی‌ گرنگ هه‌ن گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێ‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ پارتی‌ ده‌ڵێ، هه‌فته‌ی‌ داهاتوو وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ و وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ و وه‌زیری‌ كاروباری‌ هه‌رێم و به‌غدا ئاماده‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌بن.

له‌باره‌ی‌ بانگێشتی‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتی‌، بانگێشتی‌ ئه‌ویش كراوه‌ و هێشتا واده‌ی‌ هاتنی‌ دیار نییه‌.