هەواڵى ناوخۆ

ڕێواز فایەق، لە پەرلەمان تەنیا شەری ئیمتیازاتی خۆی دەکات نەک دەسەلاتەکانی

ڕه‌وش پۆست

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیە، لە پەرلەمان تەنیا شەری ئیمتیازاتی خۆی دەکات نەک دەسەلاتی خۆی..

بەپێی زانیارییەکان، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەباڵی لاهوور جەنگیە کە یەکێکە لە تومەتباران و سەرانی ئەنجامدانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە پەرلەمان تەنیا شەری ئیمتیازاتی خۆی دەکات نەک دەسەلاتی خۆی.

سەرچاوەی زانیارییەکانی ڕه‌وش پۆست ئاشکرای دەکات، کۆسرەت ڕەسووڵ و چەند سەرکردەیەکی دیکەی یەکێتی لێی نیگەرانن لەبەرئەوەی لەوماوەی بۆتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هێندەی لە پەرلەمان شەری ئیمتیازاتی خۆی کردووە نیو هێندە شەری دەسەلاتیەکانی خۆی نەکردووە.

سەرچاوەیەکی ئاشکراشی دەکات، ڕێواز فایەق هەرچەندە لەسەرەتاوە لایەن کۆسرەت ڕەسووڵەوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پشتیوانی دەکرا، بەڵام لەئیستادا کۆسرەت ڕەسووڵی نیگەران کردووە و دوور نییە لەمەودوا مامەڵەکردن لەگەڵی گۆڕانی بەسەردا بێت.