هەواڵى ناوخۆ

ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ سێكسییه‌كانی‌ له‌ حزبه‌كه‌ی‌ ده‌كات

ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان داوا له‌ حزبه‌كه‌ی‌ ده‌كات هه‌وڵی‌ داخستنی‌ چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی‌ بۆ بده‌ن كه‌ تێوه‌گلاوه‌ له‌ ده‌سدرێژی‌ سێكسی‌ و پلاماردانی‌ ژنان، ئه‌و پرسه‌یش ئێسته‌ لای‌ سكرتێری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و حزبه‌یه‌.

غازی‌ كه‌ركووكی‌ له‌ دوای‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كرا به‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر باڵی‌ كه‌ركووكییه‌كان حیسابه‌، به‌ڵام به‌ كه‌سێكی‌ نزیكتر له‌ لاهوور جه‌نگی‌ داده‌نرێ‌.

به‌گوێره‌ی‌ زانیاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ "ڕه‌وش پۆست" له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو غازی‌ كه‌ركووكی‌ چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی‌ په‌لاماردانی‌ ژنان و ده‌سدرێژی‌ سێكسی‌ له‌سه‌ر بووه‌، ئێسته‌ به‌ڵێنی‌ داخستنی‌ ئه‌و دۆسیانه‌ و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ بۆ دراوه‌.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پرسه‌ دراوه‌ به‌ مسته‌فا چالاوی‌ سكرتێری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆك تاوتوێی‌ كردووه‌.

له‌به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ داوا له‌ غازی‌ كه‌ركووكی‌ كراوه‌ بێته‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ ئه‌و حزبه‌ بۆ دژایه‌تی‌ حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان، بۆیه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوو ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ به‌ ته‌واوی‌ كه‌وتووه‌ته‌ جنێودان به‌ ماڵباتی‌ بارزانی‌ و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان.

"