هەواڵى ناوخۆ

شاخەوان عەبدوڵڵا : هاووڵاتیانی کەرکوک خانەقین و دووز بەو پڕی ڕێزگرتنەوە دەتوانن سەردانی هەولێر بکەن

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک  لە سەرچۆنیەتی هاتنی هاووڵاتیانی کەرکوک ، خانەقین و دووز و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان  روونکردنەوەیەک ئاراستە دەکات . 

شاخەوان عەبدوڵلا لە روونکردنەوەیکدا ئاماژە بەوە دەکات ، لەدواین کۆبونەوەی لیژنەی باڵای تایبەت بەروبەروبونەوەی پەتای کررۆنا لەهەرێم بڕیاری ئاسانکاری هاتوچۆ درا لەنێوان  شارەکانی هەرێم و بەتایبەت بۆ هەولێری پایتەخت. 

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایی کردنەوەی کەرکوک وێڕای بەدرۆ خستنەوەی هەواڵەکانی چەواشەکاری  هەندێک لە میدیا و ڕاگەیاندنەکان  دەنووسێت،، لەدوای ئەو بابەتە پەیوەندییەکی زۆرم بۆهات گوایە خەڵکی کەرکوک رێگەی هاتنە ژوورەوەی پێنادریت ، بۆیە لەبەدواداچون بۆ ئەو بابەتە دەمەوێت ئەوە بەهەموو لایەکتان رابگەیەنم تەواوی هاوڵاتیانی کوردی خانەقین و دووز و کەرکوک و ناوچەکانی تری سنوری پاریزگای کەرکوک  دەتوانن بەئازادانەو بەبێ هیچ گرفتێک سەردانی هەولێر بکەن و هیچ رێگرییەک لەبەردەم ئێوەیە نییە ، قوربانییەکانی ئێوە هێندە زۆرن شایانی هەموو رێزێکن 

لە کۆتاییدا شاخەوان عەبدوڵڵا ، سوپاسی  وەزیری ناوخۆ وپارێزگاری هەولێر دەکات  کەخەمخۆرانە لەو بارەوە بڕیاریان داوەو سوپاسی رائد سەلام و تەواوی ئەفسەرو کارمەندەکانی بازگەکانی هەولێریش دەکات کە  جیا لەئەرکی پاراستنی هەرێم لەبابەتی پەتای کرۆناش دەورێکی باڵایان بینیوە . 

هەروەها سوپاسی  بەرێوەبەری بازگەکان دەکات کە  دڵسۆزی و خەمخۆری خۆی بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە دووپات کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە  ، دڵنیابن هەرکەموکوڕییەک هەبوبێت لەرابردوو چارەسەر کراو  بازگەکان لەئێستادا بەجوانترین شێوە پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی هاتن بۆ هەولێری پایتەختی هەمووان .